ئەمریکا بە هەناردەەکرددنی هاوکاریی نوێی سەربازی بۆ هەرێم پەیامێکی گرینگ ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... ئەمریکا بە هەناردەەکرددنی هاوکاریی نوێی سەربازی بۆ هەرێم پەیامێکی گرینگ ڕادەگەێنێت
چه‌ند ڕۆژی داهاتوو، هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌گه‌ێندرێته دوو لیوای هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌مه په‌یامێكه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه، بڕیاره له ئاستی جیاوازیش پێشمه‌رگه، بۆ ئیداره‌دانی ناوچه‌كانی هێڵی گه‌رم ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بكات،لە به‌دواداچوونێکدا لە لایەن KDPI ەوە بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌كات كه حكوومه‌تی عێراق بۆ كرینی چه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه كردوویه‌تی و بریاریشه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كوردستان بكه‌ن، تا پشكی پێشمه‌رگه له‌و چه‌كانه بدرێت.
١٢ لیوا پڕچه‌ك ده‌كرێت
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه گفتوگۆی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان به گه‌رمی ده‌ستی پێ كردووه، ڕه‌نگبێت به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی هێڵی گه‌رم و ئه‌و شوێنانه‌ی وه‌ك پێویست له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌ماهه‌نگی نییه، به‌شێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه گۆڕانكاریی ناوچه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت، له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئاماده‌كاری هه‌بێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك، چوونكه لێكه‌وته نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان جێگای دڵخۆشی نین، هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێك كه بارگاوی نییه به هیچ ناكۆكییه‌كی مه‌زهه‌بییه‌وه، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان و عێراق گرینگه، به‌تایبه‌ت ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، ڕۆژی ٢٧ی ١٠ی ٢٠٢٠ شاندێكی سوپای ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كۆ بووەتەوە و، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆڵۆنێڵ جولیات، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێم و شاندێكی ڕاوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌مریكا به‌شدار بوون، به‌پێی زانیارییەکان ، له كۆبوونه‌وه‌كەدا باس له هاوكاریی قۆناغی دووه‌می پێشمه‌رگه كراوه، فه‌ریق جه‌مال ئیمنكی، سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه، ڕایگەیاند : "ڕاسته بۆ ١ی ١١ی ٢٠٢٠ ده‌ست به دابه‌شكردنی هاوكاریی سه‌ربازی بۆ دوو لیوای پێشمه‌رگه ده‌كرێت، كه بریتین له چه‌ك، پێداویستی له‌شكری، ئالیات، و ئالیاتی درع، ئه‌ویش لیواكانی ١٤ و ١٦ی پێشمه‌رگه ده‌بن، هاوپه‌یمانان به‌نیازن ١٢ لیوای دیكه پڕچه‌ك بكه‌ن، به‌رنامه‌ی خۆشیان داناوه، به‌رنامه‌كانیان، له ساڵی ٢٠٢١ ده‌ست پێ ده‌كات، خۆیان ده‌زانن هاوكارییەکان چۆنن، به‌ڵام به ئێمه‌یان گوتووه، به‌نیازن ١٢ لیوای دیكه‌ی هێزی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكه‌ن".
مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه
به‌پێی زانیارییەکان ، به له‌رچاوگرتنی ڕۆڵی پێشمه‌رگه، كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕیاری داوه، ڕاهێنان بۆ پێشمه‌رگه درێژ بكرێته‌وه، فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی ده‌ڵێت: "تا پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هێزی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام بوون له مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه، چه‌ند ووڵاتێكیش له چوارچێوه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاوكار بوون، تا ئێستاش كاری ڕاوێژكاره‌كان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده مه‌شق و ڕاهێنانیان وه‌ك جاران نییه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌خۆشی كۆرۆنا پرسه‌كه‌یان دوا خستووه و به‌رنامه‌ی ئه‌وان وایه بۆ ساڵی ٢٠٢١ وه‌ك چاو‌دێر سه‌یری ئه‌و مامۆستایانه ده‌كه‌ن كه مه‌شق به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌یه بۆ ساڵی ٢٠٢١ به‌رده‌وام ده‌بن له مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان به هێزی پێشمه‌رگه."
هاوكارییه‌كان چۆن ده‌بن؟
چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له زاری به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشینتۆنەوە بڵاوی كرده‌وه كه كۆنگرێسی ئه‌مریكا له پرۆژه بوودجه‌ی ٢٠٢١ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ووڵاته‌كه‌ی هاوكاریی بۆ پێشمه‌رگه جێگر كردووه، سوپاسالاری پێشمه‌رگه لهوبارەیەوه گوتی: "ڕه‌نگه تا ئه‌م دوو سێ مانگه‌ی داهاتوو هاوكارییه‌كان به‌رده‌وام بێت، بۆ ساڵی داهاتووش كه هاوكارییه‌كان چۆن ده‌بن، ڕه‌نگه نوێنه‌ری حكوومه‌ت له واشینتۆن زانیاری هه‌بێت، به‌ڵام هیوادارین، ئه‌م هاوكارییانه به‌رده‌وام بن، داواكاری ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێت، به‌تایبه‌ت به چه‌كی باش، به‌رده‌وام بن له مه‌شق و ڕاهێنان، به‌رده‌وام بن له پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه، چوونكه ده‌ركه‌وت له شه‌ڕی داعش، پێشمه‌رگه چه‌نده قاره‌مانانه شەڕی كرد و توانی ئه‌فسانه‌ی داعش له ناوچه‌كه تێك بشكێنێت، ئه‌وانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ندێكی ئارامن بۆ ناوچه‌كه، كاتێك له به‌غدا دۆخه‌كه تێك ده‌چێت ئاراسته‌ی ئه‌وان به‌ره‌و هه‌ولێره، له‌و ڕوانگەیەوه له‌و باوه‌ڕه نیم به ئاسانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له كوردستان بكشێنه‌وه و پرسی كشانه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ ئێمه باس نه‌كردووه".
گۆڕانكاریی ڕێكاری هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه
دوای هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر پارێزگاری هه‌ولێر كه له ڕێگای مووشه‌كه‌وه كرایه ئامانج، به‌شێك له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه ڕه‌نگه ستراتیژیه‌تی كاری هاوپه‌یمانان له هه‌ولێر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، به‌و ئاراسته‌ی كه له‌گه‌ڵ پیشمه‌رگه و سوپای عێراق ئیداره‌ی ناوچه‌كانی هێڵی گه‌رم ده‌كه‌ن، فه‌ریق جه‌مال ڕایگه‌یاند: ''به‌ڵێ دوای ئه‌و هێرشه، بۆ هاوپه‌یمانان ده‌ركه‌وت، چه‌نده ئه‌وان به ئامانج ده‌گیرێن، دوو ئه‌وه‌نده‌ش كوردستان، وڵاتانی هه‌رێمایه‌تیش ده‌ستوه‌ردانیان له عێراق هه‌یه و ڕه‌نگه پێیان خۆش نه‌بێت ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له كوردستان هه‌یه. بۆیه ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت و هاوپه‌یمانان سوپاسی كوردستانیان كردووه بۆ ئه‌و ئارامیه‌ی هه‌یه، سوپاسی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه پاراستنی ناوچه‌كه‌ی له ئه‌ستۆدایه، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی ئه‌وان دروست نه‌بووه كه ترسیان هه‌بێت له كوردستان."
ووتیشی: "زۆربه‌ی ووڵاتان له‌سه‌ر خه‌تن بۆ هاوكاریی پێشمه‌رگه، ئه‌وانیش بۆ چاكسازی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، چوونكه چوار ووڵات ؛ له‌وانه ئهمەیكا و به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا و ئهاڵمانیا له‌گه‌ڵ تیمی بۆردی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر خه‌تن بۆ چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ژمێریاری كه له‌ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بێت، ئه‌م وڵاتانه پابه‌ندن به هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌وان پێیان گوتووین ئه‌گه‌ر ئێوه هێزه‌كانتان ڕێك بخه‌نه‌وه هاوكارییه‌كان زیاتر ده‌بن".
كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنه‌ی داعش و به‌هێزبوونه‌وه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری مادده‌ی ١٤٠ هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق باشتر بووه، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه هه‌وڵی جیددی ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، سوپاسالاری پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییانه‌وه ده‌ڵێت: "تا ئێستا سێ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی ئه‌نجام دراون، له ٢١٠٩ دوو كۆبوونه‌وه، ئه‌مساڵیش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام دراوه، دواین كۆبوونه‌وه ١٣ ی مانگ بوو كه ٤ ته‌وه‌ره باس كراوه، یه‌كێك له‌وانه: كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی هاوبه‌ش، ناوچه‌ی هاوبه‌ش: ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، لهوبارەیەوه گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن كه سه‌نته‌ره‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له رووی سه‌ربازییه‌وه ده‌ستبه‌كار بن تا كۆتاییی ئه‌م مانگه، دواتر لێژنه‌ی لاوه‌كی بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك درووست بكرێت، له خانه‌قین و كفرییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه له‌وێ لێژنه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ هێزی عێراقی دیراسه‌ی ئه‌و هێڵه ته‌ماسه بكه‌ن كه له‌نێوانیانه بۆ ئه‌وه‌ی بازگه‌ی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه دابنرێت، چاوەڕوانین هه‌ردوو لێژنه‌كه كاره‌كانی خۆیان ته‌واو بكه‌ن، ئه‌و ناوچەیە ته‌واو كرا ده‌ست به ئاماده‌كاری بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌ین، وه‌ك كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك، دواتر بۆ مه‌خموور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ".
ڕایشیگه‌یاند: ''تا ئێستا له‌سه‌ر دوو بنكه‌ی هاوبه‌ش ڕێككه‌وتنمان كردووه، پێمان باش بوو هێڵێكی هاوبه‌ش و ستراتیژی به یه‌كه‌وه ئیداره بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئاسان نییه و له شه‌و و ڕۆژێكدا ته‌واو نابێت".
مه‌ترسییه‌كانی داعش
له چوارچێوه‌ی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌دا دووباره باس له مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كرێت، فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هاتنه‌وه‌ی سوپای عێراق بۆ ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140، تا ئێستا نه‌توانراوه سنووری كه‌ركووك و خانه‌قین و سه‌عدییه و قه‌ره‌ته‌په و مه‌خموور و دیاله و كفری و ناوچه‌ی حه‌مرین و شنگال بپارێزرێت و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ جووڵه‌ی داعش زیاتر ده‌بێت، ڕۆژانه كرده‌ی تیرۆرستی له‌ناو هێزه عێراقییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ندێك جار به شه‌وان بازگه داده‌نێن، هاوپه‌یمانان خۆیان دان به‌و مه‌ترسییه‌دا ده‌نێن، له زۆر ناوچه ئه‌گه‌ر هاوكاریی هاوپه‌یمانان نه‌بێت هێزه عێراقییه‌كان ڕه‌نگه نه‌توانن ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكه‌ن و تا ئێستاش بۆ ئۆپراسیۆنه‌كانیان هاوپه‌یمانان به فڕۆكه هاوكارییان ده‌كه‌ن، جووڵه‌ی داعش ماوه و مه‌ترسیشن، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه ده‌كه‌ن".
گله‌یی پێشمه‌رگه له به‌شی خۆیان له‌و پشكانه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌یده‌نه عێراق
به‌پێی زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە وە ، یه‌كێك له داواكارییەکانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دانووستانی نێوانیان له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ پشكی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك خۆی بدرێت، له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌مه نه‌كراوه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق چه‌ند گرێبه‌ستێكی چه‌كی كردووه له ساڵی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٤ له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێك، ئێستا شاندی دانووستانكاری كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا پێی وایه ده‌بێ پشكی پێشمه‌رگه له‌و چه‌كانه بدرێت، له‌و بارەیەوه، د. ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند : "له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێشمه‌رگه به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی عێراق، ده‌بێ پێشمه‌رگه پشكی له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان هه‌بێت كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه بۆ سوپای عێراق دێت، چ وه‌ك چه‌ك یان مه‌شق و ڕاهێنان، ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و سوپای عێراق هه‌یه، له ساڵی ٢٠١١ به‌پێی گرێبه‌ستی حكوومه‌تی عێراق بۆ كڕینی چه‌ك، گوایه به‌شێك له تانكه‌كان هاتوون، به‌ڵام كه‌م بوون و وه‌زیری به‌رگریی عێراقیش لهوبارەیەوه ووتی: ''تا ڕاده‌یه‌ك وه‌رنه‌گیراون و هه‌ندێك پاره‌ش مابوو هی حكوومه‌تی عێراق كه بۆ هاتنی كاروانی دووهه‌می چه‌ك دانرابوو، له كاتی چوونی وه‌زیری به‌رگریی عێراق، بۆ ووڵاتی ئۆكرانیاش، هه‌ر ئه‌وه بوو كه هه‌ندێك گرێبه‌ست بكات بۆ هێنانی چه‌ك، كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ڕاپۆرتێكی داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئێمه داكۆكی ده‌كه‌ین له پشكی پێشمه‌رگه له‌و گرێبه‌ستانه، ده‌بێت پێشمه‌رگه به‌شی خۆی وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌ت چه‌ك و جبه‌خانه".
ئه‌وەیشی ڕاگه‌یاند: "گرینگه هه‌ردوو حكوومه‌ت بگه‌نه ڕێككه‌وتن لهوبارەیەوه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی قورسی هاوپه‌یمانانیش كه ده‌درێته سوپای عێراق به‌شی پێشمه‌رگه‌ی لێ بدرێت و به‌پێی زانیارییه‌كان له میزانیه‌ی ٢٠٢١ ی ئه‌مریكا به‌شێكی بوودجه بۆ پێشمه‌رگه دیاری ده‌كات کە ئه‌مه گه‌ره‌نتییەکی باشه بۆ كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه."
هه‌رله‌م بارەیەوه، فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی ده‌ڵێت: "ده‌بێت هاوپه‌یمانان فشار له حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن چه‌كه‌كانیان كه ده‌ده‌نه سوپای عێراق به‌شی پێشمه‌رگه‌ش بده‌ن، له شەڕی داعش هه‌ندێك چه‌كمان ده‌گه‌یشته ده‌ست وه‌ك دژه تانك و دۆشكه، به‌ڵام كه شەڕی داعش نه‌ما، ئیتر هاوكارییه‌كان له ڕێگای به‌غداوه كرا و له‌رووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه هاوپه‌یمانان ناتوانن ڕاسته‌خۆ چه‌ك بده‌نه پێشمه‌رگه."
ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگەدا د. ناسر هه‌ركی، زیاتر قسه ده‌كات و پێی وایه گرینگه ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه بكرێت كه مه‌ترسیی داعشیان له‌سه‌ره و ئه‌مه له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق باس كراوه، به‌ڵام پێویستی به دیراسه‌كردنی ورد هه‌یه، فه‌ریق جه‌مالیش گوتی: "ئه‌وان وه‌ك سوپای عێراق زۆر جار داوایان كردووه ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه گوتمان ده‌بێت ئه‌مه به دیراسه بێت، ناكرێت ئۆپراسیۆنێك بكرێت و هه‌ردوولامان بگه‌ڕێینه‌وه شوێنه‌كانی خۆمان و داعش بێته‌وه شوێنه‌كان، ئێمه چووینه قه‌ره‌چۆغ ٥ شه‌هید و ١٥ بریندارمان دا دواتر سوپای عێراق و پێشمه‌رگه كشانه‌وه، ئه‌مه خراپه و ناكرێت، ده‌بێت به‌پێی به‌رنامه بێت و ده‌بێت هێڵی هاوبه‌ش له نێوانیان هه‌بێت."
ده‌رئه‌نجامه‌كان:
یه‌كه‌م: پێشمه‌رگه داوا ده‌كات گۆڕانكاری له شێوه‌ی ئالیه‌تی هاوكاریی هاوپه‌یمانان بێت و ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بكات.
دووه‌م: ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی داعش.
سێییه‌م: به‌رده‌وامبوونی هاوكاریی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان.
چواره‌م: ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ ئیداره‌دانی ناوچه‌كانی مادده‌ی 140.