TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەمریکا بە سەدان هێزی سەربازی نوێی لە ناوچەکانی بن کۆنترۆڵی کوردەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر کرد

سارا
Yazar
📅 21 Kasım 2018 20:31

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا ، له‌ جێگیر بوونی هه‌زاران سه‌ربازیی ئه‌مریکی له‌ باکووری سووریا هه‌واڵیان داوه‌.

به پێی ڕاپۆرتێک ، میدیاکانی تورکیا له‌ زاری سه‌رچاوه‌ خۆجەییەکان ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مریکا سه‌دان هێزی سه‌ربازی له‌ باکووری سووریا له‌ نزیک سنووری عێراق و تورکیا جێگیر کردووه‌.

به‌م پێیه‌ له‌ میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر له‌ ۵۰۰ سه‌ربازی ئه‌مریکی له‌و ناوچانه‌ جێگیر بوون که‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی ڕۆژئاوادایه‌.

هەروەها جه‌ختیان کردووه‌تەوە که‌ ئه‌م کاره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌م ناوچانه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی هێزه‌ کوردییه‌کانی نزیک له‌ په‌که‌که‌ ئه‌نجام بووه‌.

Paylas: