ئەمساڵ ٧٥٠٠ کۆچبەر لە توونسەوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا
پەیامی کورد... ئەمساڵ ٧٥٠٠ کۆچبەر لە توونسەوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە حەوت هەزار و ٥٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە توونسەوە خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا، لەم سێ ساڵەی دواییشدا توونس بووەتە ناوەندێک بۆ کۆچکردن بەرەو ئەورووپا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی توونس، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە حەوت هەزار و ٥٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە توونسەوە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، کە نزیکەی نیوەی ئەو کۆچبەرە نایاسایییانە لە مانگی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ئیتاڵیا. هاوکات هێزە ئەمنییەکانی توونس زیاتر لە ٩٢٠ هەوڵی دەرچوونی کۆچبەرانیان هەڵوەشاندووەتەوە و ڕێگەشیان لە ١١ هەزار و ٥٠٠ کۆچبەری نایاسایی گرتووە بەرەو کەناراوەکانی ئیتاڵیا کۆچ بکەن، کە ٦٠٪یان هاووڵاتیی توونسی و ٤٠٪یان خەڵکی وڵاتانی تر بوون.
لەم سێ ساڵەی دواییدا توونس بووەتە ناوەندێک بۆ کۆچبەران، تاکوو لەڕێگەی ئەو وڵاتانەوە کۆچ بکەن، هۆکارەکەشی بۆ گونجانی کەشوهەوا و نزیکی ئەو وڵاتە لە ئیتاڵیا و چالاکبوونی تۆڕەکانی قاچاخچیتی کۆچبەران لەو وڵاتە دەگەڕێتەوە.