Kurdistan
کۆمسیۆن: (٢٢) ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە
بەوتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە پڕۆسەی دەنگدانی سبەینێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (٢٢) ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە، کە "هیچ كەسێك ناتوانێت دووجار دەنگ بدات بەو سیستەمە تازەیە، ئەگەریش كەسێكیش دووجار دەنگ بدات یان زیاتر، ئەوا بەپێی یاسای ژمارە (١١)ی و ماددەی (٢٨٩ و ٢٩٠) لە یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێت لە (١) ساڵەوە تا (١٥) ساڵ".
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە سبەینێ رۆژی شەممە (١٢)ی ئایاری (٢٠١٨) دەنگدانی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.