TR KU SO
FB X
Kurdistan

"ڕێگەنادەین ئێران کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات"

نەهرۆ
Admin
📅 14 Mayıs 2018 17:10

ترەمپ دەڵێت، بە کشانەوەی ئەمریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ڕێگە نادەن تاران کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر  بڵاویکردووەتەوە، "لەبیرتان بێت کە بە چ شێوەیەکی خراپ ئێران هەڵسوکەوتی لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکرد، ئەوان هەوڵیاندەدا دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرن بەهەر شێوەیەک پێویست بکات، ئێستا ئەو شتە ڕوونادات".

ئەم وتانەش لەکاتێکدایە، کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، ترەمپ هەر خۆی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکایدا لە رێککەوتنی نێوان ئێران و وڵاتانی (٥+١) کە ساڵی (٢٠١٥) واژۆکرابوو.

Paylas: