نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له كۆنسوڵی گشتیی قه‌ته‌ر كرد
پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له كۆنسوڵی گشتیی قه‌ته‌ر كرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی له حوسێن عه‌لی ساڵح ئه‌لفه‌زاڵه، یه‌كه‌م كۆنسوڵی گشتیی قه‌ته‌ر له هه‌رێمی كوردستان كرد كه دوای كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی قه‌ته‌ر له هه‌ولێر، ده‌ستبه‌كار بوو.
ماڵپەری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوون لە ئه‌لفه‌زاڵه، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی دووه‌می 2023، هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه.
کۆنسوڵی گشتیی قەتەر سڵاو و رێزی میری قه‌ته‌ری به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند و خۆشحاڵیی خۆی به كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوەندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا، به‌ره‌وپێش ببات.
دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆنسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە 14ـی ئایاری ئەمساڵەوە لە شاری هەولێر کراوەتەوە، وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە، ئابووری، بازرگانی و رۆشنبیرییەکانی نێوان دەوڵەتی قەتەر و هەرێمی کوردستان.