Kurdistan
چوار میلیۆن کەس لە عێراق ڤاكسینیان وەرگرتووە
پەیامی کورد … چوار میلیۆن کەس لە عێراق ڤاكسینیان وەرگرتووە
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد، تاوەكو ئێستا 4 ملیۆن كەس لە وڵاتدا ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە.
لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، سەقامگیر بوونی پەتاكەی كۆرۆنا و ژمارەی توشبووان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عێراق لە لوتكەی شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا دەرچووە.
ئاماژە بەوەش كراوە: بەدوری دەزانن كە جارێكی تر پەنا بۆ كەرەنتینە كردن ببەن، بارودۆخی پەتایی رۆژانە ئەوە پیشان دەدات كە ژمارەی توشبووان لە كەمبوونەوەن و ژمارەی ئەوانەی ڤاكسینەكان وەردەگرن لە زیاد بوونن.
ئەوەشخراوەتەروو: تائێستا لە وڵاتدا 4 ملیۆن كەس ڤاكسینەكانی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنایان وەرگرتووە.