TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری کرماشان

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Nisan 2022 17:35

پەیامی کورد... کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری کرماشان

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ کە ئەمڕۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ئارەش نووری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ کە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا.

ئارەش نووری بەرەبەیانی بەرەبەیانی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (١٩ی ئەپریلی ٢٠٢٢)، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا و بە هەلیکۆپتەر بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گوازرایەوە.

ئەم کۆڵبەرە کە خەڵکی گوندی «کڵاش» سەر بە شاری جوانڕۆیە، سەری بە گوللەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکرابوو.

Paylas: