TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی دوو چەکداری داعش لە کەرکووک

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Aralık 2020 01:42

پەیامی کورد ... کوژرانی دوو چەکداری داعش لە کەرکووک

 

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی، كوژرانی دوو چەکداری داعشی له‌ باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك راگه‌یاند.

 

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "هێزه‌كانی تیپی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌میانی ئۆپراسیۆنێكی ئه‌منیی جۆریدا و به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی لیوا حه‌یده‌ر متوڕی، فه‌رمانده‌ی تیپه‌كه‌، توانیوییانه‌ دوو چەکداری داعش بكوژن ".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چەکدارانە، له‌ناوچه‌یه‌كی ناحیه‌ی ره‌شاد له‌ باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك كه‌وتوونه‌ته‌ ناو كه‌مینێكی پته‌وی هێزه‌كانیان و ئابڵوقه‌دراون.

Paylas: