TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی ئەفسەرێکی باڵای تورکیا لە باشووری کوردستان

Rozan Ateş
Yazar
📅 19 Nisan 2022 17:48

پەیامی کورد... کوژرانی ئەفسەرێکی باڵای تورکیا لە باشووری کوردستان

وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی ئەفسەرێکی باڵای سوپای وڵاتەکەی لە شیلادزێ لە باشووری کوردستان ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد: لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کلیل- چنگ لە شیلادزێ، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە کاتی دابەزینیدا، ملازمی یەکەم، عومەر دەلیباش گیانی لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک ملازمی یەکەم، عومەر دەلیباش بریندار بوو، و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان نەتوانرا ژیانی ڕزگار بکڕێت.

ئەوەش لە کا تێدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی و ئاسمانی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکوور و هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: سوپای وڵاتەکەی لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسیۆنی "کلیل چنگ"-ی بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤەشین- باسیان دەستیپێکردوە.

Paylas: