Kurdistan
کوژرانی ٤ تیرۆریستی داعش لە کەرکووک
پەیامی کورد ... کوژرانی ٤ تیرۆریستی داعش لە کەرکووک
لە رۆژئاوای پارێزگای كەركووك، لە هیرشێکی هێزی هاوپەیماناندا تیرۆریستانی داعش کراونەتە ئامانج و چوار چەکداری داعش کوژراون.
عەمید فەتاح مەحموود، بەڕێوەبەری پۆلسی قەزای حەویجە، بە پشتبەستن بە زانیاریی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە ٣ی١ی٢٠٢١ فڕۆكەی هێزی هاوپەیمانان لە سنووری ناحیەی ڕەشادی سەر بە قەزای حەویجە لە ڕۆژئاوای کەرکووک، دەستیان كردووە بە بۆردومانی پاشماوەكانی داعش."
ناوبراو وتیشی:"زانیارییە سەرتاییەكان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی ئەو بۆردمانەوە چوار چەکداری داعش کوژراون، ئەوە هێرشە پاش ئەوە هاتووە کە دوێنێ شەممە بە بۆردمانی كۆپتەری عێراقی، دوو چەكداری تیرۆریست كوژراون."