TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی دارایی و ئابووری گۆڕانکاری لە ڕیزبەندی دابەشکردنی مووچە دەکات

سارا
Yazar
📅 30 Temmuz 2018 00:31

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە ڕیزبەندی دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دەکات. لە سەرەتای مانگی داهاتووش دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندووه‌: گۆڕانکاریی لە ڕیزبەندی دابەشکردنی بەشێک لە وەزارەتەکان کراوە، لەوانەش وەزارەتی پێشمەرگە، پەروەردە، خوێندنی باڵا لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و چەند وەزارەت و دەستەیەکی دیکە لە لیستی یەکەمی مووچەدا دەبن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی و ئابووریی پابەندە بەپێدانی مووچە هەموو 30 ڕۆژ جارێک، بەوپێیەش لە ڕۆژی 5ی مانگی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

مانگانە وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە دوو لیست مووچە دابەشدەکات، لیستی یەکەم بەپێی ئەو پارەیە دەبێت کە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دابینیدەکات و بڕەکەی 378 ملیار دینارە.

هه‌روه‌ك لیستی دووەم لەو بڕە پارە دەبێت کە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت و بڕەکەی 317 ملیار دینارە.

Paylas: