TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک دەردەکات

سارا
Yazar
📅 13 Aralık 2023 08:04
پەیامی کورد  ...  وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک دەردەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە بۆ تەواوی زانکۆ حکوومی و تایبەتەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکانیش نێردراوە، چەند بڕیارێکی بۆ رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەرکردووە.

وەزارەتی خوێندن و باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمی بۆ تەواوی زانکۆکانی حکوومی و تایبەتەکان و کۆلیژ و زانکۆ و پەیمانگاکان ناردووە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەپێناو بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، هەر وانەیەک یاخود تاقیکردنەوەیەک لە رۆژانی ( 17-18 ی کانوونی یەکەمی 2023) دوابخرێ و بخرێتە رۆژانی دواتر و قەرەبوو بکرێنەوە بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

هەر لەو نووسراوەدا هاتووە، لەو دوو رۆژەی هەڵبژاردن بەرێوەدەچێت، سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانی کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە نەهاتوو هەژمار ناکرێن.

Paylas: