TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 28 Haziran 2022 20:02

پەیامی کورد... وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند

بەهۆی کوشتنی هەریەک لە کاوان ئیسماعیل ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین و ئیدریس حەمە خان مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاری لە هەمان زانکۆ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماتەمینی سەرتاسەری لە سەرجەم زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکان ڕاگەیاند و چەند بڕیارێکیش لەبارەی بۆنە و چالاکییە زانستییەکان لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێک، بە ئامادە بوونی ئارام محەممەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێوڕەسمێکی ماتەمینی بەڕێوەچوو لەو بارەوە وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند: دوو مامۆستا و ئەکادیمی بەتوانا و شارەزا و لێهاتووی زانکۆی سەڵاحەدین لە ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو و نەخوازراودا شەهید کران، بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرە دەست درێژیانە دەکەین و لەپێناو سەروەری یاساو پاراستنی حەرەمی زانکۆکان هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینە بەر، هیواشمان وا یە هەموو مامۆستایان و خوێندکاران و کۆمیونیتی ئەکادیمی زانکۆکان پێکەوە هەماهەنگ بن بۆ ئەوەی ببینە بەربەست و نەهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرە بسێنێت.

ئارام محەممەد وتیشی: زانکۆکان و دامەزراوە زانستییەکانی ڕاسپاردوە بە داگرتنی ئاڵای وەزارەت و زانکۆکان و دامەزراوە زانستییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و ڕاگرتنی سەرجەم چالاکییە زانستییەکان و مەراسیم و بۆنە و ئاهەنگەکانی دەرچون لە سەرجەم زانکۆکانی حکومی و تایبەت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ.

Paylas: