TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی پێشمەرگە: دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق دەستبەكار دەبن

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Ocak 2022 15:57

پەیامی کورد … وەزارەتی پێشمەرگە: دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق دەستبەكار دەبن

عوسمان ریشە بەڕێوەبەری گشتی هۆشیاری و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عیراقدا هەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆن و لە ئایندەیەكی نزیكدا دوو لیوای هاوبەش دەستبەكار دەبن.

عوسمان ریشە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عیراقدا هەیە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش، بەتایبەتی لە ماوەكانی رابردوودا ژمارەیەك كۆبوونەوە بەڕێوەچوون و چەند ئۆپەڕاسیۆنێكی هاوبەش لە ناوچەكانی گەرمیان و میحوەرەكانی یەك و دوو سێ بەڕێوە چووە.

جەختی لەوەش كردووەتەوە،  پڕۆسەی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش بەرەو كۆتایی دەچێت، پێشتر هەندێك گرفتی تەكنیكی هەبوو كە كەمێك پرۆسەی دەستبەكاربوونی ئەو دوو لیوایەی دوا خستووە.

بەڕێوەبەری گشتی هۆشیاری و رڕۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگە هێمای بۆ ئەوەش كردووە، لە ماوەیەكی كەمدا هەردوو لیوای هاوبەش دەچنە بنكەكانی مەشق و راهێنان و دەست بە كارەكانی دیكە دەكەن، تاوەكو ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە پڕ بكرێنەوە.

Paylas: