وەزارەتی پێشمەرگە و وەفدی باڵای هاوپەیمانان كۆبونەوە
پەیامی کورد … وەزارەتی پێشمەرگە و وەفدی باڵای هاوپەیمانان كۆبونەوە
وەزارەتى پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر "خێراکردنى" پڕۆسەى چاکسازیی لە وەزارەتى پێشمەرگە کردەوە.
ئهمڕۆ دوو شهممه ١٥ شوباتى ٢٠٢١ جەبار یاوەر، ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پیشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دهست كوردیو کەوتووە ڕایگهیاندووه، ئەمڕۆ لە میانی دیدار و کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی تیمی هاوپەیمانان جەختیان کردەوه لەسەر خێراترکردنی میکانیزمەکانی ریفۆڕمی سەربازی و جێبەجێکردنی پڕۆژە پێشکەشکراوەکان لەسێکتەرە جیاوازەکاندا.
ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پیشمەرگە باسی لهوهش كردووه، لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانانیان کردووە، لەسەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و هەمەئاهەنگی و هاوکارییەکانیان، کە بۆتە هۆی بەرزکردنەوەی توانستی زانستی هێزەکانی پێشمەرگە.
جەبار یاوەر،ئاماژهی بهوهش كردوه ، راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان پێیان وتوون، لەپەیوەندی و هاوکارییەکان بەردەوام دەبن و بەم نزیکانەش ژمارەیەک پڕۆژەی نوێ دەخەنە ناو بەرنامەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگەدا.