کورتەفیلمی دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا
پەیامی کورد … کورتەفیلمی دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا
کورتەفیلمی «ئارگۆن» خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «مێترۆپۆلیس» ی ئیتاڵیای بەدەست هێنا.
کورتەفیلمی «ئارگۆن» لە دەرهێنانی «شۆڕش وەکێڵی» کە لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەم هاتووە، لەم دوایانەدا قۆناغە کۆتایییەکانی تێ پەڕاندووە و پاڵێوراوی فێستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکانە و لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «مێترۆپۆلیس» ی ئیتاڵیا خەڵاتی باشترین فیلمی ترسناکی بەدەست هێنا.
ئەم کورتەفیلمە ترسناکە، یەکەمین فیلمی ترسناکە لە سینەمای کوردیدا کە خەڵاتی بەدەست هێناوە و لە دیالۆگی کوردی و لۆکەیشێنی ناوچەیی بۆ ئەم فیلمە کەڵک وەرگیراوە و لە شاری سنە بەرهەم هاتووە کە هەموو دەرهێنەر و ئەکتەر و بەرپرس و کارگێڕانی فیلمەکەش کوردن.
شایانی باسە کە شۆڕش وەکێڵی، دەرهێنەری فیلمەکە و موبین قادری، میلاد مورادی، ڤیان خەیرابادی، جەهانگیر نیلی، ڕەزا ساعێدی، دانش کازمی، هیوا وەکێڵی، هوومەن نەجەفی، ئەمین حەبیبی، میلاد نەزەری و بەرزان خۆشقسە، ئەکتەر و کارگێڕانی فیلمەکەن.