TR KU SO
FB X
Çand_û_Hûner

کورتەفیلمی دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی فێستیڤاڵی "میترۆپۆلیس"ی ئیتاڵیای بەدەست هێنا

Rozan Ateş
Yazar
📅 03 Şubat 2022 17:03

پەیامی کورد... کورتەفیلمی دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی فێستیڤاڵی "میترۆپۆلیس"یئیتاڵیایبەدەست هێنا

کورتەفیلمی "ئارگۆن" لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد "شۆڕش وەکیلی" لە فێستیڤاڵی "میترۆپۆلیس"ی ئیتالیا خەڵاتی باشترین "کورتەفیلمی ترسناک"ی لەو فێستیڤاڵەدا بەدەست هێنا.

کورتەفیلمی " ئارگۆن" کە لەم دوایانەدا قۆناخەکانی کۆتایی خۆی بڕی و لە چەندین فێستیڤاڵی جۆربەجۆری نێودەوڵەتیدا بەشداریی کردووە، لە فێستیڤاڵی "میترۆپۆلیس"ی ئیتاڵیادا بووە براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی ترسناک.

کورتەفیلمی "ئارگۆن" یەکەمین کورتەفیلمی "ترسناک"ە لە سینەمای کوردیدا. فیلمەکە لە ئاخاوتنی کوردی و لۆکەیشنی ناوچەیی کەڵکی وەرگرتووە. لە شاری "سنە" بەرهەم هاتووە و دەرهێنەر و ئەکتەرانی فیلمەکە هەموو کوردن.

فیلمەکە لەسەر دوو تەوەری "تۆقاندن و سۆبژانری زامبی"یە و چیرۆکی چەند کەسێکە کە لە شارێکی "زامبی‌لێدراو" لە گاراژێکی چۆڵدا خۆیان حەشار داوە و تووشی کێشە دەبن و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەن.

"شۆڕش وەکیلی" دەرهێنەری فیلمەکەیە و "موبین قادری، میلاد مورادی، ڤیان خەیرابادی، جەهانگیر نیلی، ڕەزا ساعدی، دانش کازمی، هیوا وەکیلی، هومەن نەجەفی، ئەمین حەبیبی، میلاد نەزەری و بەرزان خۆش‌قسە" لە فیلمەکەدا ڕۆڵ دەگێڕن.

"شۆڕش وەکیلی" دەرهێنەری کورد ساڵی ١٩٨٤ی زایینی لە شاری "کامێران" سەر بە پارێزگای "سنە" لەدایک بووە. "وەکیلی" وەکوو دەرهێنەری "کورتەفیلم" ناوی دەرکردووە و تا ئێستا فیلمەکانی لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا بەشدارییان کردووە و خەڵاتیان بەدەست هێناوە.

Paylas: