TR KU SO
FB X
Kurdistan

وتەبێژی كۆمسیۆن: وادەی دەنگدانی تایبەت درێژناكرێتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Aralık 2023 22:32

پەیامی کورد... وتەبێژی كۆمسیۆن: وادەی دەنگدانی تایبەت درێژناكرێتەوە

وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت، كاتژمێر 6ی ئێوارە سندووقەكانی دەنگدان دادەخرێن و بە هیچ شێوەیەك ئەو وادەیە درێژناكرێتەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك وادەی دەنگدانی تایبەت درێژناكرێتەوە و لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان كە بە شێوەی ئەلیكترۆنی بەڕێوەدەچێت دادەخرێن.
راشیگەیاند، راستەوخۆ لە بنكەكان دەستدەكرێت بە ژمارن و جیاكردنەوەی دەنگەكان و راگەیاندنی تێكرای ئەنجامەكان 24 كاتژمێر دوای دەنگدانی گشتی بە فەرمی رادەگەیەنرێت.

Paylas: