ئێران هەڕەشەی هێرشكردن بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی " په‌كه‌كه " دەکات له‌نێو خاكی هه‌رێم
وه‌زیری به‌رگری ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت خاكی عێراق ببێته شوێنێك بۆ یه‌كلابوونه‌وه‌ی ململانێی ووڵاتان تیاییدا.
ئه‌میر حاته‌میی وه‌زیری به‌رگری ئێران له‌میانەی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند، “ئێران نایه‌وێت له‌باكووری عێراق كرده‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات، چونكه ئێران ڕێز له‌سه‌روه‌ری خاكی وڵاتان به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی ده‌گرێت”.
به‌گوێره‌ی وته‌ی وه‌زیری به‌رگری ئێران بێت، ئه‌و وڵاته نایه‌وێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان ئێران‌و ئه‌و پارته ئۆپۆزسیۆنانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه باره‌گاكانیان له‌هه‌رێمه، هێز بۆ باكووری عێراق واته هه‌رێمی كوردستان بجوڵێنێت.
به‌ڕای چاودێرانی سیاسیی قسه‌كانی حاته‌می ئاماژه‌و په‌یامی بۆ ئه‌نقه‌ره تیادایه، كه ئێستا ئه‌و وته هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان " په‌كه‌كه " له‌نێو خاكی هه‌رێم .
وه‌زیری به‌رگری ئێران به‌پێویستی زانیوه، لیژنه‌یه‌كی باڵای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق‌و ئێران‌دا درووستبكرێت.