TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران ئاوی زێی بچووکی بەر دایەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Temmuz 2022 21:43

پەیامی کورد... ئێران ئاوی زێی بچووکی بەر دایەوە

دوێنێ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتەوە و کێشەی کەمئاویی بۆ قەڵادزێ و سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دروست کرد، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاوی زێی بچووکی بەر دایەوە.

سەلام عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ڕاپەڕین ڕاگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٧ەوە ئێران دوای دروستکردنی بەنداوێک بەردەوام لەم وەرزەدا ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە ئەوەش گرفتی کەمئاویی بۆ قەڵادزێ و چەند ناوچەیەکی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دروست کردووە.

باسی لەوەشکرد، «دوێنێ ئێران جارێکی دیکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ئاوی زێی بچووکی گرتەوە، ئەوەش وایکرد کارەکانمان ڕابگرین و نەمانتوانی ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین بکەین».

ڕوونیشیکردەوە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک جارێکی دیکە ئێران ئاوی زێیەکەی بەرداوەتەوە، ئەوەش وایکرد ئاو بۆ هاووڵاتییانی قەڵادزێ دابین بکرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ڕاپەڕین دەشڵێت، بەردانەوەی ئاو لەدەستی ئێمە نییە و لە دەسەڵاتی ئێراندایە و بەپێی پێویستی خۆیان لێی گلدەدەنەوە یان بەری دەدەنەوە

بۆیە پێیوایە، لەچەند ساڵی داهاتوودا کێشەی زیاتر بۆ ڕاپەڕین دروستدەبێت ئەگەر بێت و بەنداوێک دروستنەکرێت.

Paylas: