TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بڕیاری دا

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Temmuz 2022 19:59

پەیامی کورد... پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بڕیاری دا

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنە نائاسایییەکەیدا بە ئامادەبوونی فواد حوسێن، وەزیری دەرەوە بڕیاری دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش کە بە مەیدانی سەردانی ناوچەی بۆردوومانەکە بکات و ڕاستییەکان دەربخات.

لیژنە هاوبەشەکەی پەرلەمانی عێراق لە ئەندامانی لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییەکانی دەرەوە و شارەزایانی سەربازی پێکهاتووە.

لیژنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران دووبارە سەردانی گوندی پەرەخ دەکات و پاشان بڕیاری کۆتایی لەسەر ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەڕاندنەوەی باڵیۆزی کاربەڕێکەری عێراقی لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا ڕاگەیاند، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد ئەلسەحەف، بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی (23ی تەممووزی 2022) ڕاگەیاند: "وەزارەت بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی باڵیۆزی کاربەڕێکەری عێراق لە ئەنقەرە بۆ بەغدا"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ تورکیادا نییە».

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵای لە تورکیا کرد و داوای دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنەکەی کرد لەبارەی "دەستدرێژییەکانی تورکیا."

ڕۆژی چوارشەممە (20ی تەممووزی 2022) سێ تۆپ ئاراستەی ناوچەیەکی گەشتیاریی سنووری زاخۆ کران و بەهۆیەوە بەپێی دوایین ئامارەکان، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 26 کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی هەندێک لە بریندارەکان سەختە. ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی، سەرجەمیان گەشتیاری عەرەبن و لە پارێزگاکانی عێراقەوە چوونەتە زاخۆ.

Paylas: