TR KU SO
FB X
Kurdistan

رووسیا: ئەمریکا هەوڵی دابەشکردنی سووریا دەدات

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Eylül 2021 14:48

پەیامی کورد … رووسیا: ئەمریکا هەوڵی دابەشکردنی سووریا دەدات

بەرپرسێکی باڵای کۆمای فیدڕالیی رووسیا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا هەوڵی دابەشکردنی سووریا دەدات.

سێرگی رەیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بە کەناڵی (RT)ی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناسەقامگیری و بەردەوامیی ناکۆکییەکان لە سووریا، ”بوونی نایاسایی ئەمریکایە لەو وڵاتە“.

سێرگی رەیابکۆڤ هەروەها ڕایگەیاندووە، ”لەو باوەڕەدام“ ئەمریکا سیناریۆیەکی بۆ دابەشکردنی سووریا هەیە.

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا جەختی لە دژایەتیی وڵاتەکەی بۆ هەر هەوڵێک بۆ دابەشکردنی سووریا کردووەتەوە و رایگەیاندووە: کار لەسەر چەسپاندنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی جەختکردنەوە لە یەکپارچەیی خاکی سووریا، دەکەنەوە.

Paylas: