تورکیا : ئەمریکا هەوڵی دابەش کردنی سووریا دەدات
توركیا سەبارەت بە هەوڵی ئەمریكا بۆ دابەشكردنی سوریا زانیاری دەداتە ڕووسیا، لەبەر ئەوەی کە مۆسكۆ ڕێگری لەو هەوڵە بکات.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاشكرایكرد، كە لایەنێكی توركی زانیاری سەبارەت بە ئەوە پێداون، كە ئەمریكا هەوڵێكی هەیە بۆ دابەشكردنی سووریا، بەبێ ئەوەی وردەكاری زانیارییەكان ڕوونبكاتەوە.
قسەكانی سێرگی لاڤرۆڤ لەمۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا دوای كۆبوونەوەکەی بوو، لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵۆی وەزیری دەرەوەی توركیا، كە ناوی لایەنە توركییەكەشی ئاشكرانەكرد.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا راشیگەیاند، كە ئەمریكا دەیەوێت بۆ هەمیشە لەسوریا بمێنێتەوە، بۆیە هەوڵی دابەشكردنی ئەو وڵاتە دەدات، بەڵام مۆسكۆ تەواوی هەوڵەكانی چڕ دەكاتەوە بۆ رێگری لەو هەوڵە بكات.
ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوو روسیا بەفەرمی ڕایگەیاند، ئەمریكا دەیەوێت لەباكووری سوریا ناوچەك بۆ كوردەكان دروستبكات، كە هەر ئەوكات دژایەتی خۆی بۆ ئەو هەوڵە ڕاگەیاند.