TR KU SO
FB X
Kurdistan

"روسیا گەرەنتی دابوو چەكی كیمیایی بەكارنەهێندرێت"

نەهرۆ
Admin
📅 10 Nisan 2018 15:31

وه‌زیری به‌رگری ئەمەریكا ئاشکرایکرد، کە لەدوای هێرشە كیمیاییەكەی سەر شاری دوما هیچ هێرشێكی پێچەوانەیان نەبووە، راشیگەیاند، کە روسیا گەرەنتی دابوو چەكی كیمیایی لە سوریا بەكارنەهێندرێت"

وه‌زیری به‌رگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەڵێت، لەبارەی هێرشەكەی دوما لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان لە ناتۆ هەروەها قەتەڕ و دۆستەكانی دیكەمان لە ناوچەكانی جیهاندا تاوتوێی ئەو بابەتە دەكەین.

ماتیس رونیشیکردووەتەوە، کە ئەوەی بەلای ئەمریکاوە جێی سەرنجە بۆچی تائێستا چەكی كیمایی لەسوریا بەكاردەهێندرێت، لەكاتێكدا روسیا گەرەنتی ئەوەی دابوو بەكارهێنانی هەموو چەكێكی كیمیایی قەدەغە بكات.

لای خۆشیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، کە بەهۆی هێرشەكەی شاری دوما لانیكەم (١٤) كەس كوژراون و لە نێویاندا هەندێك چەكداریان تێدایە كە خەڵكی وڵاتی دیکەن، ئەوەش وەكو ئاماژەیەك بۆ چەكدارە شیعەكان.

Paylas: