TR KU SO
FB X
Kurdistan

سێ برا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

Rozan Ateş
Yazar
📅 08 Şubat 2022 13:53

پەیامی کورد... سێ برا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا

ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای شێخان گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێکەوتەوە کە سیانیان برای یەکترن.

کاتژمێر ٠٩: ٠٠ی دوینێ شەو ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان کۆمەڵگای چڕە و گوندی مەلابروان لە قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک ڕوویدا.

ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی نیسان/ سەنی و مارسیدس/ ئەتیکۆ ڕوویداوە و بە هۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، کە سیانیان برای یەکترن.

سێ براکە بەناوەکانی (کۆڤان، نێچیرڤان و یووسف) تەمەنیان لەنێوان ١٨ - ٢٤ ساڵاندایە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە پەیامێکدا هۆکاری ڕووداوەکە بۆ بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێری کردندا دەگەڕێنێتەوە.

Paylas: