Kurdistan
سەدان ئاوارەی دیکەی عێراقی بۆ زێدی خۆیان گەڕانەوە
بەوتەی نوێنەری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق لەهەرێم، سه‌دان ئاواره‌ی دیکە بۆ ناوچه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نبار گەڕاونەتەوە.
له‌راگه‌یاندراوێكدا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، کە نزیكه‌ی (٦٠٠) ئاواره، كه له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ كرابوون، بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له‌پارێزگای ئه‌نبار گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئاماژەبەوەشکراوە، کە پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی عێراق ئه‌نجامدراوه.
جەختیشکراوەتەوە وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان، بۆ زێدی خۆیان.