Kurdistan
سی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
پەیامی کورد... سی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی دەیم قشلاخ سەر بە شاری ماکۆ بە ناوەکانی یووسف فەرجام ١٨ ساڵە، ڕەمەزان فەرجام ٢١ ساڵە و فەرزاد حاجی زادە ٢٦ ساڵە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ماکۆ دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕیکخراوی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ئەم سێ هاووڵاتییە کوردەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و ئەشکەنجەیان داون.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەم سێ کەسە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.