TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

سارا
Yazar
📅 15 Eylül 2020 22:15

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە  جینین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی کرد و جەختی لە چارەسەرکردنی بنەڕەتییانەی کێشەکان کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاووڵاتییانی عێراق .
میکانیزمەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و زەمینە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

Paylas: