TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی بەحرەین کۆدەبێتەوە

سارا
Yazar
📅 17 Ocak 2024 07:54

پەیامی کورد   ...  سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی بەحرەین کۆدەبێتەوە

سێشەممە 1/16 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین بە سەرۆکایەتی شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە، وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی کۆبووەوە.
شاندەکە بە ناوی شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێریان کرد و پرسە و هاوخەمی ووڵاتەکەیان بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند.
شاندەکە ئامادەیی شانشینی بەحرەینیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی شانشینی بەحرەین و بەتایبەتی شا حەمەد بن عیسای کرد و خواستی بەهێزترکردنی پەیوەندی دوولایەنەی دووپات کردەوە.

Paylas: