TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەركردەیەكی داعش لەناو كەمی هۆل كوژرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Aralık 2023 14:14

پەیامی کورد... سەركردەیەكی داعش لەناو كەمی هۆل كوژرا


هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەكانیان بەهاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێكیان لەناو كەمپی هۆلدا ئەنجامداوەو تێیدا سەركردەیەكی داعشیان كوشتووە.

(ئەبو عوبەیدەی عێراقی) كە بە (ئەبو مەعاویە) ناسراوە، بەمەترسیدارترین سەركردەی داعش دادەنراو بەرپرسی رێكخراوی داعش بووە لەناو كەمپی هۆلی رۆژئاوای كوردستان.

هەسەدە دەشڵێت، ئەو سەركردەیەی داعش بەرپرسی هەموو ئەو هێرشانە بووە كە لەماوەی رابردودا كراونەتە سەر هێزە ئەمنییەكان كە ئاسایشی كەمپی هۆل دەپارێزن.

 

Paylas: