شۆفێرە دیاربەکرییەکە دەبێتەوە یەکەمی پاڵەوانەتی پێشبڕکێی لێخۆڕینی خێرا
پەیامی کورد ... شۆفێرە کوردەکەی دیاربەکرجارێکی دیکە لە ئاڵمانیا دەبێتە یەکەمی پێشبڕکێ ، لە خێرایی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل سواری .
ئەم شۆفێرە کوردە کە بە ڕەچەڵەک دوو ڕەگەزەیە لە دایکێکی ئێسپانیایی و باوکی خەڵکی دیاربەکرە ناوی ئێسحاق تۆتۆملۆ یە
ئێسحاق یاری ئەم جارەی خۆی بە نەخشاندنی ئۆتۆمبێلەکەی بە ئالای کوردستان ەوە سەرنجی خەڵکانی تەماشاگەری ئەو یارییەی بۆ خۆ ڕاکێشا و بە بردنەوەی یارییەکەش توانی بۆ جارێکی دیکە ئالای کوردستان وەک پیرۆزی ئەم یارییە بەرز بکاتەوە و بە ناوی تیمی ئاڵمانیا " Oschersleben " خاڵێکی گرینگ بۆ گەلی کورد بە دەست بهێنێت
ئەو شۆفێرە کوردە، بە ئاڵای کوردستانەوە خەڵاتی پلەی یەکەمی وەرگرت، ھەروەھا ئۆتۆمبێلەکەشی لەسەر شێوەی ئاڵای کوردستان نەخشاندبوو، بەپێی زانیارییەکانیش، دووهەم جارە تیپێک بە ئاڵای کوردستانەوە ئەم یارییە بباتەوە.
ئیسحاق توتوملو، تەمەنی 34 ساڵە و خەڵکی پارێزگای " دیاربەکر "ی باکووری کوردستانە، یەکێکە لە شۆفێرە ئاست بەرزە جیھانییەکان و بەشداری چەندین پێشبڕکێ و پاڵەوانیەتی جیھانی کردووە.
وەکوو ستافی پەیامی کورد بە هەر کوردێکی شەرەفمەندەوە سەربەرز ین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو گەل و نەتەوەی کورد دەخوازین و بە تایبەتی بۆ بەڕیز ئێسحاق ی خەڵکی دیاربەکری شیرین ..