TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دادەگرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 18 Kasım 2023 21:43

پەیامی کورد... شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دادەگرێت

کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین ناوچە جیا جیاکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە ئەنجامی کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای سپى ناوەڕاست لەسەر هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکرێت کەوا رۆژى یەک شەممە بارانبارین لەسەر تەواوى ناوچەکەمان بەشێوەى مام ناوەند دەست پێبکات، لەکاتەکانی شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى ئاماژە پێکراو قوڵتر دەبێتەوە رێژەى دابارینەکە زیاد دەکات هەندێ جار هەورە تریشقەى لەگەڵ دادەبێت، خێرایی باش چالاک دەبێت بۆ سەروى 35 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا، سەرەتا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەست پێدەکات پاشان کاریگەریەکەى درێژ دەبێتەوە بۆ سنوورى پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان ".

کەشناسی روونیکردەوەتەوە: "لە بەرە بەیانى رۆژى دووشەممە لەگەڵ بەهێزبوون و چالاک بوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلە بارانبارین بەشێوەى لێزمە باران دەبێت ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێک ناوچەکانى هەرێمى کوردستان وەکو ئامێدى، چمانکێ، شێڵادزە، سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ، بەحرکە ، خەبات ، هیران ، قوشتەپە ، چەمچەماڵ، دەربەندیخان، مەیدان".

لە دوای نیوەڕۆى رۆژى دووشەممەوە بارا بارین مام ناوەند دەبێت و بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو دادەبەزێت کە لەنێوان (5 – 8) پلەى سیلیزى".

لە راپۆرتی کەشناسی هاتووە: "کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە تا ئێوارەى رۆژى سێشەممە بەردەوامى هەیە و باران بەشێوەى پچڕ پچڕ دەبێت ".

Paylas: