TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێکی تری خۆڵبارین بەڕێوەیە

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Temmuz 2022 20:20

پەیامی کورد... شەپۆلێکی تری خۆڵبارین بەڕێوەیە

بەپێی ئامارەکانی کەشناسی عێراق، سبەی سێشەممە شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ دەست پێ دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی بینین لە بەشێکی زۆری وڵاتدا.

لەم بارەیەوە دەزگای کەشناسی عێراق پێشبینی کردووە شەپۆلێکی خۆڵبارین کاریگەری لەسەر زۆرێک لە ناوچەکانی عێراق بەتایبەت ناوچەکانی باشووری عێراق دەبێت و خێرایی با لە ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر بڕی تۆز و خۆڵ لە بەرگەهەوادا.

هەروەها بەهۆی زۆری خۆڵبارین لە ناوەڕاست و باشووری عێراق، فڕۆکەخانەی بەغدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ داخرا.

هاوکات لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی ئامۆژگاری خەڵکی کردووە لە ژوورەوە بمێننەوە مەگەر کاری بەپەلەیان هەبێت.

شایەنی باسە بە وتەی ناوبراو تا ئێستا ٥٠٠ کەس بەهۆی خۆڵ و تەنگەنەفەستەوە لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.

Paylas: