TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەنگالیەکان لە ترس و دڵەڕاوکێدان و دەترسن دووبارە هاوشێوەی ڕۆژئاوا ئاوارە ببنەوە

سارا
Yazar
📅 12 Ekim 2019 21:17

پەیامی کورد    ...    سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شەنگال دەڵێ، تا ئێستا هیچ ئاوارەیەک لە ڕۆژئاواوە نەگەیشتووەتە شنگال و سنووریش لە دەست هێزەکانی عێراقدایە.

وەیس نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شەنگال ڕایگەیاند : "پێ دەچێت شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەی ڕۆژئاوا بگەنە شەنگال، چوونکە ئەگەر ئەو شەڕە ئەوها بەردەوام بێت، ئاوارەکانی ڕۆژئاوا بە ڕیگای شەنگالدا ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن."

گوتیشی: "ئەوەی مەترسیدارتریشە، ئەوەیە کە خەڵکی شەنگالیش لە ترس و دڵەڕاوکێدان و ئەوانیش دەترسن دووبارە هاوشێوەی ڕۆژئاوا ئاوارە ببنەوە، ئەوانیش ئامادەکارییان کردووە."

بەپێی زانیارییەکان، حکوومەتی خۆجەیی مووسڵ ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلی گەورەی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا کردووە و ڕایگەیاندووە، دەبێ ئەو شەپۆلە لە ڕێگای یاسایی و دەروازەکانەوە بێنە ناو خاکی عێراق و ناکرێت بە ڕیگای نایاساییدا بێن، چوونکە ترسیان لە هاتنی داعش بۆ ناو خاکی عێراق هەیە.

Paylas: