TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Kasım 2022 19:37


پەیامی کورد... شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ و شایه‌سته‌ داراییه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی حكومه‌تیش زانیاری نوێ له‌باره‌ی ته‌وه‌ری دانوستان و گفتوگۆكان ده‌خاته‌ڕو.

بڕیارە ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی به‌غدا بكات و له‌ یه‌كه‌م كۆبونەوەشیاندا له‌گه‌ڵ بەرپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ئامادەکاریی بکرێت بۆ نووسینەوەی یاسای بودجەی ساڵی 2023 عێراق.

جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیارە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27ـی تشرینی دووه‌می 2022، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشیكرد، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی بوودجە، پێشمەرگە، ماددەی 140 و نەوت، سەردانی بەغدا دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلانیان ئەوەیە لەم سەردانەیاندا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراق کۆببنەوە

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق دوای پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، هه‌ردوولاش جه‌خت له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه‌.

Paylas: