TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەسەدە و سوپای سووریا ڕوویدا

سارا
Yazar
📅 30 Nisan 2018 03:26

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سووریا ئەمرۆ یەک شەممە بڵاویانکردەوە، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕیفی شاری دێرەزوری خۆرئاوا ڕوویداوە و گوایە سوپا ٤ گوندی لە ڕۆژهەلاتی فورات کۆنترۆڵکردووە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیش ئەو هەوڵەی سوپای سووریا بە پشتیوانی لە داعش دەزانێت.
ئاژانسی هەواڵی سانای فەرمی سووریا ئەمڕۆ لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە، دوای پێکدادانێکی سەربازی سوپای سووریا هەر یەکە لە گوندەکانی “جەنینە و جیعە و شەمرەحیسان و حویەقەی مەعیشیە”یان کۆنترۆڵکردووەتەوە.
لە لایەکی ترەوە کینۆ گابرییل ووتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی بنکە و بارەگای هێزەکانی سووریای دیموکراتیان کردووەتە ئامانج لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات لە ناوچەی ڕیفی دێرەزور.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتێکدا هێزەکانی ئەوان لە ئامادەکاریدا بوون بۆ تەواوکردنی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی جەزیرە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی جەزیرە کە تا ئێستا لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدا ماون و دابینکردنی ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، سوپای سووریا دەستکیردووە بە ئامانجگرتنی هێزەکانیان لە ڕیفی دێرەزور لە کەناری ڕوباری فورات، ئەویش بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دەستپێکردنی ئەو ئۆپراسیۆنە

رۆژهەڵاتی دێرەزوور لەدەست هەسەدەدایە کە بە کێڵگەی نەوت و گاز بەنێوبانگە، رۆژئاواشی لەدەست حکومەتی سووریادایە.
ئەمە دووەمجارە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەسەدە و سوپای سووریا روودەدات، ماوەیەک پێش ئێستا هەر لە نزیک دێرەزوور هەسەدە وەڵامی هێرشێکی سوپای سووریای دایەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانیش بۆ پشتیوانی هەسەدە هێزەکانی سووریایان بۆردوومانکرد. .

Paylas: