TR KU SO
FB X
Kurdistan

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ بۆریس جۆنسۆن کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Kasım 2023 21:05


پەیامی کورد... سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ بۆریس جۆنسۆن کرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی 11ی 2023، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌ڵاحه‌ددین، پێشوازی لە بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد.
باره‌گای بارزانی له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بۆریس جۆنسۆن خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕی و ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاماده‌بوونی له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ‌دا كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی دوستانه‌ی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرد، جەختی لە پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهنگی، پشتگیری و هاوبەشی نێوان هه‌ردوولای كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سه‌رۆك بارزانی دوای به‌خێرهاتنی بۆریس جۆنسۆن سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ رۆڵی به‌رزی لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌و پێیه‌ی هێشتا مه‌ترسیی هزر و ئایدۆلۆژیای داعش ماوه‌ كه‌ به‌شه‌ڕی سه‌ربازی كۆتایی نه‌هات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وەشدا كه‌ هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ره‌شه‌ له‌ سەقامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌كات.
هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، پرسی په‌یوه‌ندی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو و هەردوولا جەختیان لە پێویستی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت کردەوە.

Paylas: