سهرۆك بارزانی پێشوازی له كونسوڵی گشتیی توركیا له ههرێمی كوردستان کرد
پەیامی کورد... سهرۆك بارزانی پێشوازی له كونسوڵی گشتیی توركیا له ههرێمی كوردستان کرد
ئهمڕۆ له پیرمام سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر كرد و بارودۆخی سیاسیی و ئهمنی ناوچهكه و پهیوهندییه ئابووری و بازرگانییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و توركیا تاوتوێ كران.
ڕۆژی یەكشەممە 18ی12ی 2022، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە محەمەد مەولوود یاقووت كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و بایەخی ئاساییش و سەقامگیریی عێراق و كوردستان و كاریگەریی لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و هەروەها دۆستایەتیی و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تاوتوێ كران.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان و ڕەنگدانەوەی لەسەر بڕیارەكانی حكوومەتی تازەی عێراق كرایەوە.
هەر لەو دیدارەدا باس لە گرنگیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی باب و باپیرانیان و كۆتاییهاتن بە ئێش و ئازار و ژیانی ئاوارەیی خەڵكی دەڤەری شنگال كرایەوە.