TR KU SO
FB X
Kurdistan

پێشبینی دەکرێت بەرهەمی برنجی ئەمساڵ لە دهۆک بگاتە 23 هەزار تۆن

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Ekim 2023 17:31

پەیامی کورد... پێشبینی دەکرێت بەرهەمی برنجی ئەمساڵ لە دهۆک بگاتە 23 هەزار تۆن


لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەمساڵ نزیکەی 21 هەزار دۆنم زەوی بە برنج داچێنراوە و پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی برنج لەو پارێزگایە بگاتە 23 هەزار تۆن.

لەمبارەیەوە فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاوی كردۆتەوە :ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک رایگەیاندوە: "کابینەی نۆیەم گرنگییەکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدات و بازاڕسازیش بۆ بەرهەمی جووتیاران دەکات، ئەمەش وایکردووە بەرهەمی کشتوکاڵی زیاتر بێت و پاڵپشتیی خواستی ناوخۆ بکات، بەپێی زانیارییەکان، هەرێمی کوردستان بۆ خۆبژێوی، پێویستیی بە 300 هەزار تۆن برنجە لە ساڵێکدا".

وتویەتیشی: "ئەمساڵ لە سنووری دهۆک نزیکەی 21 هەزار دۆنم زەوی بە برنج داچێنراوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی برنج لە سنوورەکەمان بگاتە 23 تۆن".

ئاماژەی بەوەشدا، چەندین جۆر برنج لە هەرێمی کوردستان دەچێنرێت و کوالێتی برنجی کوردستان زۆر لەو جۆرە برنجانە باشترە کە هاوردە دەکرێن، لەناوخۆ و ناوچەکە خواستی زۆری لەسەرە.

جووتیارێکی سنووری پاریزگای دهۆک بەناوی عەزیز محەممەد دەڵێت: "ئەمساڵ نرخی برنج لا بازاڕەکان باشە بۆ جووتیاران، چونکە برنج هەناردەی دەرەوە دەکرێت، ئەمەش پاڵپشتییەکی باشە بۆ جووتیاران".

دەشڵێت: "کابینەی نۆیەم کەرتی کشتوکاڵی بردووەتە قۆناغێکی تر، هەناردەکردن و بەرهەمهێنانی بۆ جووتیاران ئاسانتر کردووە".

Paylas: