کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن و خۆڵ لە چەند ناوچەیەک دەبارێت
پەیامی کورد... کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن و خۆڵ لە چەند ناوچەیەک دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لە سبەینێوە نزم دەبنەوە و لە ناوەندی پارێزگاکانیش تۆزێکی سووک دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوە کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای هەولێر و هەڵەبجە ٤١ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٨ و لە دهۆک ٤٠ پلە دەبێت، هەروەها لە پارێزگای کەرکووک بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە ٤٣ پلە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ دووشەممە هاتووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە سەنتەری پارێزگاکان، سنووری باشووری پارێزگای هەولێر لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنووری پارێزگای کەرکووک کاریگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵی زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما ١ بۆ٣ پلەی سەدی دادەبەزێت.