TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئیسرائیل: ئێران داوایکردووە سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 22 Şubat 2022 20:28

پەیامی کورد... ئیسرائیل: ئێران داوایکردووە سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، ئێران لە دانوستانەکانی پەیوەندیدار بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە لە ڤیەننا بەردەوامن، داوای کردووە سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت.

نەفتالی بێنێت، لە میانی بەشداریکردن لە چالاکییەک بە ناوی "کۆنفرانسی سەرۆکەکان" کە بە بەشداری نوێنەری دامەزراوە بەناوبانگەکانی جوولەکە لە ئەمریکا لە شاری قودس بەڕێوە چوو، لەبارەی دانوستانەکانی پەیوەندیدار بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەردەوامن، دوا.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە ماوەیەکی نزیکدا دانوستانەکانی نێوان ئێران و کارەکتەرە نێودەوڵەتییەکان دەگاتە ڕێککەوتن و وتی: "پێ دەچێت ئەو ڕێککەوتنە توندوتیژی زیاتر بەدوای خۆیدا بهێنێت و مەترسیی زیاتر بخاتە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هیچ گومان لەوەدا نییە ئەمریکا گەورەترین و بەهێزترین دۆستی ئێمەیە، بەڵام ئێمە و مانان کە لە ئیسرائیل و ناوچەکە دەژین ئەنجامەکانی ڕێککەوتنەکە کاریگەری دەکاتە سەر ئێمە".

نەفتالی بێنێت تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئێران 'وێڕای تەواوی ئەو دەستکەوتانە داواکارییەکی دیکەی هەبووە' و وتی: "داوا دەکات سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت. ئێران بەمە دەیەوێت گەورەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی لە جیهان ڕزگار بکات".

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نەفتالی بێنێت بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە گەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران کێشەی ئەمنی دیکە بۆ ئیسرائیل ساز دەکات وتی: "ئێران لە پێشخستنی توانای یۆرانیۆمی پیتێندراو بەرەوپێشچوونی زۆری بە خۆیەوە بینیووە و بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران لە دوای ڕێککەوتن، ئێران دەیان ملیار دۆلار قازانج دەکات".

Paylas: