زانیاری نوێی سەبارەت بە دابەش کردنی مووچە
پەیامی کورد ... زانیاری نوێی سەبارەت بە دابەش کردنی مووچە
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان دژى پرۆژه‌یاساى قه‌رزكردنه، چوونكه حكوومه‌ت به‌بێ چاكسازى قه‌رزده‌كات، ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ى ده‌وترێت گوایه دابه‌شكردنى مووچه ده‌بێته هه‌موو ٤٥ رۆژ جارێك، راست نییه.
جه‌مال كۆچه‌ر له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاندووە "لیژنه‌ى دارایى دژى پرۆژه‌یاساى قه‌رزكردن وه‌ستاوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به‌دوو هۆكار، یه‌كه‌م حكومه‌ت به‌بێ چاكسازى قه‌رزده‌كات له‌كاتێكدا پێویسته سه‌ره‌تا چاكسازى بكرێت، دووه‌میش سه‌قفى قه‌رزه‌كه‌ى به‌رزكردوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا بڕى دیاریكراو ٥ ملیار دۆلار قه‌رزى ده‌ره‌كى و ١٥ تریلیۆن دینار قه‌رزى ناوخۆیه، به‌ڵام ئێستا حكومه‌ت قه‌رزى زیاترى ده‌وێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌شكردوه، لیژنه‌كه ره‌تیده‌كاته‌وه قه‌رز ته‌نها بۆ دابینكردنى مووچه بكرێت، چوونكه ئه‌وه بوودجه‌ى كارپێكردنه و بارى بوودجه‌ى ساڵى ٢٠٢١ و دواتریش به بڕى ٢٠ ملیار دۆلار قورس ده‌كات به‌بێ هیچ ده‌ستكه‌وتێكى دارایى، هاوكێشه‌یه‌ك له‌نێوان قه‌رز و چاكسازیدا هه‌یه واته تا قه‌رز زیاتربێت حكوومه‌ت زیاتر له چاكسازى دوورده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پاره‌ى نه‌بوو ناچاره چاكسازى بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره هه‌بوو چاكسازى ناكات.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان رونیشیكردوه‌ته‌وه، لیژنه‌كه رێگه‌ى به قه‌رزكردن داوه ته‌نها بۆ دابینكردنى مووچه‌ى دوو مانگ بۆئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى چاكسازى ببینین، كه پێویست بوو ده‌ستپێبكات.
جه‌مال كۆچه‌ر ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه مووچه له‌كاتى خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌وه‌ى ده‌وترێت گوایه هه‌موو ٤٥ رۆژ جارێك دابه‌شده‌كرێت، دووره له راستییه‌وه.