زیاتر لە حەوت ملیۆن دیناری ساختەی عێراقی دەستیبەسەردا گیرا
پەیامی کورد … زیاتر لە حەوت ملیۆن دیناری ساختەی عێراقی دەستیبەسەردا گیرا
لەبازگەی ئاسایشی بانی مەقان زیاتر لە حەوت ملیۆن دیناری ساختەی عیراقی دەستیبەسەردا گیرا .
لەڕاگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەبازگەی بانی مەقان دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد بەناوەكانی (ع، و، م) و (م، ف، ح) كە بەڕەگەز لەنەتەوەی عەرەبن و دانیشتوی شاری بەغدان.
راشگەیەنراوە، ئەو دوو تۆمەتبارە بڕی 7 ملیۆن و 300 هەزار دیناری عیراقی لەجۆری پەنجا هەزاری ساختەیان پێبوەو ویستویانە لەڕێگەی بازگەكەوە بە ئۆتۆمبێلێكی قەمەرە رەنگی رەش داخڵی شاری سلێمانی بكەن.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاشكراشیكردوە، یەكێك لەتۆمەتبارەكان پێناسی باری شارستانیەكەی ساختەیەو بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە بەپێی مادەی (281) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.