TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەممە ۲ی ڕەشەمە ( ۲۱ی فێبریوەری ) ڕۆژی جیهانی “زمانی دایک”

📅 21 Şubat 2026 14:20
  • شەممە ۲ی ڕەشەمە ( ۲۱ی فێبریوەری ) ڕۆژی جیهانی “زمانی دایک”

ڕێکخراوەی یوونێسکۆ لە ساڵی ۲٦۹۸ی کوردی (۱۹۹۹ی زایینی ) لە کۆنگرەیەک دا ڕۆژی ۲ی ڕەشەمە (۲۱ی فوریە)ی وەکوو ڕۆژی جیهانی “زمانی دایک” دیاری کرد کە هەموو نەتەوەکانی جیهان ساڵانە لەم ڕۆژەدا یادی زمانی زگماگی یان زمانی دایکی خۆیان بەرز ڕادەگرن.

گەلی کوردیش کە خاوەن زمانێکی پڕ دەوڵەمەندی تایبەت بە خۆیەتی و سەرەڕای ئەوەی کە مافی خوێندن بە زمانی دایکی لە لایەن ووڵاتانی داگیرکەرەوە لێ زەوت کراوە و   نەیارانی کوردیش کە ڕۆژ بە ڕۆژ پیلانێکی نوێ بۆ ئاسمیلەکردن و ژینوسایدکردنی زمانی کوردی بەتایبەتی و فەرهەنگی کورد بە گشتی دادەڕێژن بە خۆشحاڵییەوە زمانی کوردی نە تەنیا زیندوو ماوەتەوە بەڵکوو لە زمانەکانی ووڵاتانی داگیرکەری کوردستان و زۆربەی ووڵاتانی دەورووبەری دەوڵەمەندترە و لە ڕیزبەندی زمانەکانی جیهان دایە.

Paylas: