TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق هەڵدەبژێررێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Ekim 2022 19:03

پەیامی کورد... ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق هەڵدەبژێررێت

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی بەکۆبونەوەی ئەمڕۆ 11-10 هێناو ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووی بۆ کۆبوونەوە دیاریکرد.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆتایی دانیشتنی ئەنجومەنەکەدا ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 13-10 کۆدەبنەوە کە تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق.

پێشتر موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاندبو، 170 ئەندامی پەرلەمان واژۆیان کۆ کردووەتەوە و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردوە داوای دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کاندیدێکی هاوبەش نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن و دوو ڕێگا لەبەردەمیاندایە، یان دوبارەبونەوەی سیناریۆی 2018 یاخود ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش.

Paylas: