شەپۆلێکی باران و بەفرو سەرما و سۆڵەیەکی تووند ڕوو دەکاتە هەرێمی کوردستان
شەپۆلێکی باران و بەفرو سەرما و سۆڵەیەکی تووند ڕوو دەکاتە هەرێمی کوردستان
سەڕەرای ئەوەی کە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلی تاڕادەیەک گەرما و کەشی بەهاری بەردەوام بێت تاوەکوو ناوەڕاستی هەفتە وە خێرایی باش بەزۆری لەسەرخۆ دەبێت ، بەڵام لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو 24ی ئەم مانگە بەولاوە تا کۆتایی ئەم مانگەوە جارێکی تر شەپۆلێکی باران بارین له م مەودایه تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بۆ نزیک کۆتایی هەفتەی داهاتوو ش بەولاوە سەرمایەکی تووند و ڕاستەقینەیی زستانیش ناوچەکان دەگەرێتەوە و پلەکانی گەرما بەڕێژەی 15 تاوەکوو 18 پلەی سیلیزی دادەبەزن .
سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە دەریای ناوەڕاستەوە بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور تێکەڵ بەشەپۆل دەبێت تایبەت لەدوای ناوەڕاستی شەپۆلەکە، گەر بارسته هەوایەکە بەسەر دەریای ناوه ڕاست دا بێتە سەر ناوچەکانمان باران زیاتر دەبێت لەبەفرو بەڵام گەر بەسەر دەریای ڕەش و تورکیادا داخڵ بێت و بێته ناوچەکان لەگەڵ شەپۆل ئەوا هاوشێوەی شەپۆله کانی پێشتر بەفری بەرفراوان دەبێ و دەگاتەوە سەنتەری شارەکانیش.