TR KU SO
FB X
Magazîn

لەبەر دۆناڵد ترامپ لە ڕێستۆرانتێک دەرکرا

عومەر
Editor
📅 25 Haziran 2018 03:01

لەبەر دۆناڵد ترامپ لە ڕێستۆرانتێک دەرکرا

سارە ساندرز وتەبێژی کۆشکی سپی لە یەکێک لە ڕێستۆرانتەکانی ئەمەریکا دەکرێتە دەرەوە ”لەبەر ئەوەی لەگەڵ ترامپ کار دەکات“.

رێستۆرانتێکی ئەگەریکی سکرتێرەی ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی (سارە ساندرز)  دەکاتە دەرەوە و هۆکارەکەشی لەبەر ئەوەی لە ئیدارەی ترامپ کار دەکەیت.

لەسەر داوای خاوەن چێشتخانەکە ”رید هین“ لە شاری لیکسینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە سارە ساندرز و خێزانەکەی کە چێشتخانەکەیان بەجێ بهێڵن ئەویش لەسەر ناڕەزای دژی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ.

سارە ساندرز لە تویتێکیدا لە تویتەر دەڵێ: هەڵسوکەوتی خاوەن ڕێستۆرانتەکە کەسایەتی ئەو دیاری دەکات زیاتر لەوەی باسی من دەکات.

خاوەن رێستۆرانتەکەش دەڵێت سارە ساندرز لەگەڵ ئیدارەیەکی کار دەکات دژی بنەماکانی مرۆڤ و نا ئەخلاقیە.

ئەم رێستۆرانتە پێک هاتوە لە 26 کورسی کە زۆربەی خوردنەکانی لە کێڵگەکانەوە بۆ دێت.

ئەمە جاری دووەمە لەم ماوەیەدا لەگەڵ کاربەدەستانی ئیدارەی ترامپ ڕوو دەدات کاتێک کریستین نیلسین وەزیری ئاسایش و ناوخۆی ئەمەریکی لە یەکێک لە ریستۆرانەکانی واشنتۆن دەرکرا کە رێستۆرانتێکی مەکسیکی بوو.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کاربەدەستانی گومرکی ئەمەریکی زیاتر لە 2300 منداڵیان لە دایک و باوکیان کردووەتەوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە نێو ئەمەریکاوە بەتایبەتی ئەوانەی کە هیچ بەڵگەیەکیان پێ نییە کە بیسەلمێنێت ئەو منداڵانە هین ئەوانن و ئەمەش بوەتە هۆی ناڕەزایی زۆربەی پەنابەران.

ئەم کارەش وای کردووە پلەی رێستۆرانتەکە بەرز ببێتەوە لە فەیسبووک و خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکەن.

Paylas: