Tendrûstî
درەنگ خەوتن مەترسی مردنی زیاترە
درەنگ خەوتن مەترسی مردنی زیاترە
لە تازەترین توێژینەوەی زانستی دا لە کۆلێژی پژیشکی ڤینرگ لە زانکۆی ویسترنی ئەمەریکی بڵاو کراوەتەوە لەسەر زانستەکانی زیندەوەر زانی باس لەوە دەکات « ئەو کەسانەی کە شەوانە درەنگ دەخەون مەترسی مردنی لە ناکاویان زیاتر لەسەرە لەوەی کە زو دەخەون شەوانە»
توێژینەوەکە لەسەر نزیکەی 433 هەزار کەس ئەنجام دراوە و دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە شەوانە ناخەون و تاکو دەمەو بەیان بە ڕێژەی 10% لەوانی تر کە زووتر دەخەون توشی مردنی لە ناکاو دەبن.
کەم خەوی یان تاخیر بوون لە خەوی شەوانە کەسەکە زووتر توشی نەخۆشی جەستەیی و مێشکیش دەبێتەوە.
هەروەها توێژینەوەکە باس لەوەش دەکات ئەوانەی درەنگ دەخەون بە رێژەی 90% زیاتر توشی نەخۆشی دەرونی دەبن و بەڕێژەی 30% توشی نەخۆشی شەکەرە و کێشە لە کۆئەندامی هەرس و زو هەڵچون و توڕەش دەبن.