TR KU SO
FB X
Tendrûstî

چارەسەرێكی نوێ بۆ كەسانی زۆر خۆر ئاشكرادەكرێت

Arsalan
Editor
📅 10 Haziran 2024 11:04

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە کە خواردنی زۆر دەتوانرێت لەڕێگەی هاندانی کارەبایی مێشکەوە چارەسەربکرێت، وەك ئەوەی رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە.

توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو کەسانەی ئەم جۆرە چارەسەرەیان وەرگرتووە، لە ماوەی شەش هەفتەدا حاڵەتەکانی خواردنی زۆریان کەمکردووەتەوە لە تێکڕای نزیکەی 20 جار لە مانگێکدا بۆ شەش جار لە مانگێکدا.

هەروەها ئەم کەسانە دەڵێن، لە سەرەتای وەرگرتنی ئەو چارەسەرەوە تا نزیكەی چوار کیلۆ کێشیان دابەزاندووە، ئەمەش واتە هاندانی کارەبایی مێشک رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی زۆر خواردن و دابەزاندنی کێش.

تەکنیکى وروژاندنى مێشک کە پێیدەوترێت هاندانی کارەبایی راستەوخۆی كەللـەی سەر (tDCS)، شێوازەى رەفتارەکان دەکاتە ئامانج کە رەنگە بەشداربن لە لەدەستدانى کۆنتڕۆڵکردن لەسەر خواردن.

چارەسەری هاندان بە تەزووی راستەوخۆ لەڕێی كەللـەی سەرەوە رێگەیەکی دوور لە نەشتەرگەریی هاندانی مێشکە کە بریتییە لە بەکارهێنانێكی ئامانجداری تەزووی کارەبایی سەلامەت و کەم بۆ ناوچە تایبەتەکانی پێستی سەر.

ئەم تەکنیکە دوو یان زیاتر ئەلکترۆد بەکاردەهێنێت کە لەسەر رووی پێستی سەر دادەنرێت بۆ گەیاندنی کارەبا. کارەبای tDCS بەناو شانەکانی مێشکدا دەڕوات.

دکتۆر مایکل فلین، توێژەری بەشداربوو لە پەیمانگای پزیشكی دەروونناسی و زانستی دەمار (IoPPN) لە کۆلێژی کینگ لە لەندەن و ئامادەكاری سەرەكیی توێژینەوەکە دەڵێت، “چارەسەرەکانی ئێستا بۆ تێکچوونی زۆر خواردن تەنها لە هەندێک کەسدا کاریگەرن و زۆرێكی دیكە پێویستیان بە زیاترە”.

وتیشی، “توێژینەوەکەمان یەكەمینی لەو جۆرەیە لێکۆڵینەوە لە بژاردەیەکی نوێی چارەسەری ماڵەوە دەکات کە رێگەیەکی جیاواز پێشکەش دەکات بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی زۆر خواردن”.

Paylas: